ئاسایشی هەولێر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوەکانی ئەمشەوی پەرلەمانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، هەندی گێرەشوێن مەبەستیانە فیتنە و ئاژاوە بنێنەوە و ڕێگەیان نادەین.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە درەنگانێکی ئەمشەو بڵاویکردووەتەوە، هاتووە "دوای تەواوبوونی کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان، هەندی گێرەشێوێن مەبەستیانە فیتنە و ئاژاوە بنێنەوە، دڵنیایی دەدەینە گشت هاوڵاتیانی کوردستان کە رێگە نادەین بە هیچ شێوەیەک مەترسی و هەڕەشە لە سەر هیچ کەس و لایەنێک دروست ببێت".
ئەوەشی تیادا هاتووە "هەندێک لەم گێرەشوێنانە دەستگیر کراون و رێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتە بەر".
AM:09:37:30/10/2017