فەرماندەیی پڕۆسە ھاوبەشەکانی سوپای عێراق راگەیاندراوێک لەبارەی ھەرێمی کوردستانە بڵاودەکاتەوە

فەرماندەیی پڕۆسە ھاوبەشەکانی سوپای عیراق ھۆشداری بەھەرێمی کوردستان دەدات و رایدەگەیەنێت" سوپای عیراق پێداگری لەسەر پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیان و چەسپاندنی یاسا دەکات و دژی ھەر پەلامارێکیش دەوستینەوە".


ئێارەی ئەمڕۆ فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكانی‌ سوپای‌ عیراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە "پێشتر لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە هاوبەشەكانی عیراق، وەفدێكی هونەری و سەربازی لەسەر ئاستی باڵا چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە ئەنجامداوە و وادەیەكیان سەبارەت بە رێگەگرتن لەخوێنڕشتن و بڵاوبوونەوەی هێزەكانی سوپا و پۆلیسی عیراق لەچەند ناوچەیەك دیاریكرد، بەڵام لەڕێكەوتی 31ی تشرینی یەكەم 2017 هەولێر پابەندی رێكەوتنەكە نەبووە و پاشگەزبۆتەوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "دەركەوتووە كە هەولێر یاری بەكات دەكات و ئێستا جارێكی تر دەگەڕێنەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم و لە بەڵێنەكانیان پاشگەزبوونەتەوە".

فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكانی‌ سوپای‌ عیراق، ئاماژە بەوەشدەدات، "دەركەوتووە ماوەی چەند رۆژێكە هێزەكانی پێشمەرگە ژمارەیان لەو ناوچانە زیادیكردوە بەمەبەستی رێگەگرتن لەبڵابوونەوەی هێزە فیدراڵیەكان لە سنوورەكەدا، بۆیە بێدەنگ نابین و جەخت لەسەر پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان دەكەینەوە".



PM:07:45:01/11/2017