لە درێژەی هەوڵ و چالاکییە مرۆیی و خێرخوازیەکانی
بۆ سەر ئاوارەکان، کورەك تیلیکۆم بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی و رێکخراوی ڕوانگە
ئەمجارە رووی هاوکاری ئاراستەی ئاوارەکانی کەرکوك و خورماتوو و بردێ کرد بە دابەشکردنی
زیاتر لە 2000 جانتا لە خواردنی خێرا و پێداویستی سەرەكی، کە ئێستا بە هەزاران هاوڵاتی
ئەم ناوچانە و دەوروبەریان پەنایان بردووەتە شارەکانی کوردستان.
لەم کەمپینەدا کورەك تیلیکۆم بە هاوکاری دەزگای
خێرخوازی بارزانی و روانگە خواردنی خێراو پێداویستی سەرەتایی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکانی
نیشتەجێی گەرەکەکانی ئاشتی سیتی 2 و دەشتی بەهشت و بنەسڵاوە دابینکرد، کە بووە جێگای
دڵخۆشی و سوپاسگوزاری دانیشتوانی کەمپەکە و پێزانینیان ئاراستەی کورەك تیلیکۆم کرد
بۆ دابین کردنی ئەم پێداویستیانە و هیوایان خواست کورەک بەردەوامی بداتە کاروچالاکی
هاوشێوە.