نرخى نه‌وت دابه‌زى

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووى له‌ دابه‌زین كرد و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ خوار 61 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2/10/2017 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 60 دۆلار و 50 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 61 دۆلار و 19 سه‌نت بوو.


هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 54 دۆلار و 25 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 54 دۆلار و 65 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.





ئه‌م بابه‌ته 390 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:43:02/11/2017