باڵوێزی ئەمریکا داوا لەهەرێم دەکات لەگەڵ بەغداد دۆخەکە هێوەر بکاتەوە

باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا داوای لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە کار لەگەڵ بەغداد بکات بۆ ھێورکردنەوەی گرژیە سەربازیەکان.


باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق سەردانی ھەولێری کردووە و لەگەڵ ھەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران  کۆبووەتەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە باڵیۆز سیلیمان وتوویەتی " ئەمەریکا داوا لە ھەموو پارتە کوردییەکان دەکات پشتیوانی لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بکەن کە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان دەکات لەو ماوەیەی لە خولەکەیدا ماویەتی ھەروەھا ئامادەکاریکردن بۆ ھەڵبژاردنەکان لە ساڵی ٢٠١٨ دا".

ئاماژە بەوەش کراوە  "بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ ھەموو لایەنەکان لەکاتێکدا بەدەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکانەوە دەچن و چارەسەریان دەکەن لەژێر ڕۆشنایی دەستوری عێراقدا."

پێشتریش چەند جارێک ئەمریکا داوای لە هەریەک لە هەرێم و ناوەند کردووە بە خێرایی گفتوگۆ دەستپێبکەن بۆ چارەسەرى کێشەکان و دوێنێش حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەن لەژێر چەتری دەستوردا دانوستان بکەن.



PM:09:22:02/11/2017