هاوڵاتیەکی کورد لەسێدارە درا

کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڵاتییەکی دیکەی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدا و هۆکاری لەسێدارەدانەکەی ئاشکرا دەکات.


ئاژانسی هەواڵی کوردپای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە "بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ دوێنێ چوارشەممە هاووڵاتییەکی  خەڵکی شاری (خۆی) سەر بە پارێزگای ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ئەوە شارە لەسێدارەدراوە".

ئەو هاووڵاتییە ناوی "تەوحید محەمەد باقرلوو"ە و دەزگای دادگایی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە سێدارەداوە.

لەماوەی ڕابردوودا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەبارەت بە لەسێدارەدان هاووڵاتییانی ئێرانی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاوی کردووە "دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ ٥٣٠ هاووڵاتی ئێرانیی  دەرکردووە و  ئەو سزایانەش جێبەجێ کراوە".



PM:11:15:02/11/2017