فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی قەندیل دەکەن

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئەمشەو بۆردومان بناری قەندیل دەکەن.

پەیامنێری سپی لەو دەڤەرە بە سپی راگەیاند" ئەمشەو چەند فرۆکەیەکی جەنگی بە بناری قەندیلدا دەسوڕێنەوەو دەستیان بە بۆردومانی ئەو دەڤەرە کردووە".

فڕۆکەکانی تورکیا بە سەر ئاسمانی گوندەکانی بایاوان و کورتەک و بۆڵێ و چەند گوندی تری ئەو دەڤەرە دەسوڕێنەوەو دەنگی بوردومانی ئەو ناوچانە لەدوور دەبیسترێت.

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆش بەهەمان شێوە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی دەڤەری برادۆستیان بەسەختی کرد.

تا ئێستا زیانەکانی گەریلاکانی پەکەکە و خەڵکی سڤیڵی ئەو ناوچانە نەزانراوە.

لەدوای شەڕی دوێنێی نێوان سەر سنوری باکوری کوردستان و باشووری کوردستان، کە چەندن سەربازی تورکیا کوژران، تورکیا لەمرۆدا دەستی بە بۆردومانێکی سەختی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە کردووە.



PM:08:26:03/11/2017