مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوەی سەرکردایەتیان جێهێشت ( نوێکراوەتەوە )

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی یەکێتی کە لە سلێمانی سازکرا، ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی داوای گۆڕینی مەکتەبی سیاسیان کرد، بەرامبەر ئەو هەڵوێستەش مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەکەیان جێهێشت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی داوایان کردووە کە مەکتەبی سیاسی بگۆڕدرێن و سەرلەنوێ هەڵبژێردرێنەوە.

بەرامبەر ئەو دەنگ بەرزکردنەوەیەی زۆرینەی سەرکردایەتی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەکەیان جێهشتووە.

هەروەها بڕیار دراوە ١ ی ئازاری ٢٠١٨ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆنگرەی حیزبەکەی سازبکات.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی رۆژی پێنج شەممەی رابردوو کۆبوونەوەیەکی سازکردو بڕیاری دا ئەمڕۆ شەممە ٤ ی تشرینی دووەم کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتی سازبکرێت.




PM:04:00:04/11/2017