ئەم کارانە ئەنجام بدە بۆ ئەوەی هەمیشە دڵخۆش بی


دڵخۆشی شتێکە هەموو مرۆڤێک بەشووێنیدا دەگەڕێت بۆیە ئەگەر بێتو ئەم شتانە یئەنجام بدەی ئەوا هەمێشە دڵ خۆشی.

- بەیانیان هەستە پیاسەیەک بکە پاشان سەیری شتەکانی دەوروبەرت بکە وسوپاسی خوا بکە لەسەریان.

- گوێمەدەرێ چی ڕویداوە هەستە و جلوبەرگێکی جوان بپۆشە .

- خۆتت خۆش بوێ چونکە تۆ کەسێکی بێهاوتاوو سەرنج ڕاکێشی خاوەنی خۆتبە.

- هەموو ڕۆژێ ١٠بۆ٣٠ خولەک ڕێ بکە

- ڕۆژانە ٢لیتر ئاو بخۆرەوە

- لەشوێنێکی ئارامدا ڕۆژانە بۆماوەی ١٠ خولەک بەبێدەنگی دابنیشە.

- بەرچاییەکی شاهانە بکە ، کاتێک نانی بەیانی دەخۆی خواردنی شاهانە بخۆ.

- زۆر زەردەخەنە بکەو پێبکەنە.

- ناخت هەمیشە شاد بکە وا بیر بکەرەوە کە زۆر دڵ خۆشی.

- هەموو خولەکێک هەوڵ بدە شتێکی نوێ ئەنجام بدەی.

- هیچ کەس ناتوانێ بەختەوەریت بگۆڕێ جگە لەخۆت.

- هەوڵبدە ڕۆژانە سێ کەس بهێنیتە پێکەنین.

- هەمووڕۆژێ چاکەیەک ئەنجام بدە هەتا خۆشت دڵ خۆش بی.

- ڕابردوت بکە بە بونیادنەری داهاتوت.

- ژیانی خۆت بەراورد مەکە بەژیانی کەسانی دیکە.

- هەمیشە پەیوەندی بکە بە ئەندامانی خێزانەکەتەوە.

- هەندێک کاتت لەگەڵ کەسە بەتەمەناکان و مندڵی خوار شەش ساڵدا بەسەر بەرە.

- ڕۆژانە نوێژ بکە ، یۆگا بکە ئەمانە وات لێئەکەن چێژ لە ژیان وەربگری.

- بیری خراپە مەکەرەوە کە نەتوانی کۆترۆڵی بکەی لەبری ئەوە بیر لەشتی ئەرێنی و باش بکەرەوە.

- وا بیر مەکەرەوە کە گۆرانکاری ڕونادات هەرچیەک بێت بەپێ کات هەمو شتێک چارەسەر ئەبێ.

- خەون زۆر ببینە کاتێک بەخەبەری.

- یاری زۆر ئەنجام بدە.

- ژیان زۆر کورتە واز بێنە لە ڕقەکانت بەرامبەر بەخەڵکی.

- ڕازی ببە بەشکستەکانت چونکە هەموو جارێ تۆ نابی بە براوە.

- دەبێت لە ٨ کاتژمێر کەمتر نەخەوی

سەچاوە : Induswomen .com

وە:هە-ف



PM:06:52:04/11/2017