بەوێنە.. ناوی شەقامی شەهید شێرکۆ بۆ ناوی تورکمانێک گۆڕا
بەرەی ترکمانی لەکەرکوک (شەقامی شەهید شێرکۆ شوانی) ئەگۆڕێ بۆ ناوی تورکمانێك.
بە پێی زانیارییەکانی سپی بەرەری ترکمانی لەکەرکوک ناوی (شەقامی شەهید شێرکۆ شوانی) ئەگۆڕێ بۆ ناوی تورکمانێك و کردی بە( د. یڵدرم دمرچی )جادەسی!
کورتەیەک لە ژیان نامەی
شه هیدی فهرمانده لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی
شێركۆفاتیح نامیق کریم شوانی
لە ساڵی 1969 لە ناحیهی ماوەت لە خانەوادەیەکی پێشمەرگە لە دایک بووە لە
سالی 1974چۆتە بەر خوێندن هەردوو قۆناغی سەرەتای و ناوەندی لە ماوەت تەواو
کردوە لە ساڵی 1979فاتیح شوانی باوکی دهبێتە پێشمەرگە ڕۆژی 15 ئەیلول ساڵی
1974دەسگیرى دەکەن بە منداڵی شه هید شێرکۆ ساڵێک تەمەنی لە سجنی گەورەی
سلێمانی بەسەر دەبات 18ئادار ساڵی 1981بە
لێبوردنی گشتی ئازاد کراون پاش ئازاد کردنیان دهچنە شارە ئازاد کراوە کانی
کوردستان ساڵی 1984پەیوەندی کردوە بە ڕێخستنە کانی( ی ن ک )وە دەکات ساڵی
1987شەهید هەر لە لاوێتیدا چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شانی و لە گەڵ باوکی
دەبێتە پێشمەرگە لە کاتی ئەنفالدا ڕو لە ئێران دەکەن و لە گەڵ بڵێسەی
ڕاپەرین 1991لە گەڵ هیزی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە سلێمانی و لە ئازاد کردنی
ئەمنە سورەکەی سلێمانی بەشداردەبن لە شاری کەرکوک فاتیح شوانی باوکی برین
دار دەبێ لە دەسپێکی کۆرەوەکەدا ئاوارە دەبن دواتر بە نهێنی لە سەر فەرمانی
سەرکردایەتی دەگەرێنەوە چەم چماڵ و شوان لە 18/5/1991شەهید شێرکۆ
پێشمەرگەیەکی هاوڕێی لە دەربەندی بازیان بە هەڵە دەکەونە بۆسەی لیوای حەرەس
جمهوریەوە دەسگیر دەکرێن و ڕەوانەی کەرکوک و پاشان لە ئەمنی عامەی بەغدا
دەکرێن پاش دادگایکردنیان لە داگای بە ناو سەورە حکومی لە سێدارەدانیان بۆ
دەرچو کاک شێرکۆ بە هەڤاڵانی وت برادەران دڵگران مەبن ئێرە شوێنی شەهیدانی
وەک خاڵە شەها ب و ئەنوهرو جەعفەرو سەدان شەهیدی تربوە شۆڕش لێرەوە بڵێسەی
سەندووە پاش ماوەیەک لە گەڵ چەند ئەفسەرێکی ڕژێمی عێراق دیل بە دیلیان
پێکراو ئازاد کران شەهید شیرکۆ دواتر کرا بە فەرماندەی بەتالوێنی 13ی شوان
لە هیزی شوان کەرکوک لەساڵی 1993ژیانی هاو سەری پێک هێناوە لە بەرهەمی ئەم
هاو سەر گیرییە سێ منداڵی هەیە بە ناوە کانی (براکۆ ڕێکان دیار)لە گەڵ
یەکگرتنەوەی سوپای کوردستاندا شەهید شیرکۆ بووە فەرماندەی لیوای قیادەی
کرکوک پاشان دەچێتە لە شکری بازیان لە گەڵ کاک ئەنوهر دۆڵانی درێژە بە
خەباتی پێشمەرگایەتی دەدا لە ساڵی 1996لە لایەن بەڕێز مام جەلالەوە خەڵاتی
قارەمانێتی پێ دەبەخشرێ پاشان دەکرێ بە بەرپرسی مەشقو پشکنین لە فەرماندەی
کەرکوک لە گەڵ لیوا کاکەمەند پاشان دەچێتە خولی قەلا چۆلان بەسەرکەوتوی
خولەکە بریوە لە 2003بەشداری شەڕەکانی گروپی تیرۆریستی جندالاسلامی کردوە
لە هەڵەبجەو هەورامان یەک لە هاوڕێکانی شەهید دەبێ بە ناوی علی محمەد
هەمزەی لە 2003دا بەشداری ئازاد کردنی شاری کەرکوکی کردوە بەرەو خۆر ئاوای
کەرکوک پێشرەوی دەکات لە ناوچەی ڕیاز بەسەختی برین دار دەبێت ڕائید فاتیح
عەبدوڵا ی جێگری موبارەک عوبێد و وریا حمە رەزا پورزای شەهید دەبن شەهید
شێرکۆ لە بەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆش خانەی تاران دەکرێ بەهۆی سەختی
برینەکەیەوە چاوێکی لە دەس دەدا لە ساڵی 2006 دەکرێت بە فەرماندەی لیوای
10ی کەرکوک بۆ پاریزگاری لە شارەکە ده کا بارەگای لە قەرەنجیر بو لیواکەی
یەک بو لە لیوا چالاكهکان بو بوە چقڵی چاوی تیرۆستان ساڵی 2009 لەبەر کارو
چالاکییەکانی لە لایەن سەرۆک مام جەلال دوبارە خەڵات دەکرێتەوە توانی هێزی
پیشمەرگەی کوردستان لە دەورو بەری کەرکوک جێگیر بکات ساڵی 2010 دەکرێتە
فەرماندەی لیوای1 لە پاڵ ئەم ئەرکەوە دەبێتە ئەندامی لیژنەی ئەمنی کرکوک له
هەرشوێنێک مەترسی لە سەر کەرکوک هەبوایە شەهید شێرکۆ لەوێ سەنگەری قایم
دەکرد لە گەڵ هیزەکان ئەمریکا پەیوەندییەکی پتەوی دروست کردبوو مایەی
متمانی ئەمریکێکان بوو کە بەسەر کەوتوی خولەکانی تەواو کردبو پاش ئەوەی
شاری موسل لە لایەن تیرۆستانی داعش داگیر کراو مەترسی لەسەر شاری کەرکوکیش
دروست کردبو کاک شێرکۆ ئەڵغانێکی بەدەوری شارەکە دروست کردبوو لە زۆربەی
شەڕەکانی دژ بە تیرۆستان لە باشوری شارەکە و تەلەر وەرد و مەلا عبدالڵەو
مەکتەب خالید ڕۆڵێکی قارەمانەنی بینی و لە ڕۆژی 17ی تەموزی ساڵی 2014لە
تەلەروەرد دوبارە بەسەختی برین دار بو هیشتا بەتەواوی چاک نەببۆوە خۆی
گەیاندەوە بەرەکانی جەنگ لەگەڵ برین داربونی خۆی یەک لە پاسەوانەکانی بە
ناوی(سەمەد ئەحمەد )شەهید دەبێت وە چەند پاسەوانێکی برین دار دەبن
لە
ڕۆژی 24/12/2014 داعش تەللوهرد داگیر کرد کاک کۆسرەت شه هید شێرکۆی دەست
نیشان کرد بۆ گرتنەوەی و لە گەڵ چەند فەر ماندەیەکی لە کاتی کۆنترۆڵ
کردنەوەی دا( ملازم هاشم بنەیی )و( عەتای کاکە حەمە ی حاجی محمود) و(
کەمالی حاجی ئاغا) کۆمەڵێ پێشمەرگەی قارەمان شەهید بون بەشەهید بونی ئەم
پۆلە پێشمەرگەیە زۆر خەمباربو وتی شەری من لە ئێرەوە لە گەڵ داعش دەست پێ
دەکابویە شێرکۆ وەکو شیر لە تۆڵەی ئەم شەهیدانە داعشی تیک شکاند و بە شەهید
بونی خۆشی مژدەی تەواوی ناوچەکانی ڕاگەیاند لە ڕۆژی 30ی کانونی دووەمی
ساڵی 2015شەهید شێرکۆ لەگەڵ شەهید (نەشئەت جەمیل بنەیی) و (دانا عباس
بنەیی) و (مەریوان عبدالرحمان بنەیی )و (کاوە محمد تۆفیق) گەیشتنە کاروانی
نەمران
AM:11:34:05/11/2017