رۆژی چلەی تاڵەبانی دیاری‌کرا
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له باره‌ی جله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "چله‌ی مام جه‌لال ده‌كه‌وێته رۆژی هه‌ینی 10ی تشرینی دووه‌می 2017 و هه‌موان له حزوریدا ده‌بن".
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئەکاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی واده‌ی چله‌ی مام جه‌لال بڵاوكردووه‌ته‌وه.
شاناز نووسیویه‌تی: "له هه‌ندێك سایت و ئه‌كاونتدابڵاو كراوه‌ته‌وه كه رۆژی 13-11-2017 رۆژی چله‌ی مامه.
به‌ڵام له راستیدا چله‌ی مامی گه‌وره‌مان ده‌كه‌وێته رۆژی هه‌ینی 10-11-2017، له‌و رۆژه‌دا هه‌مووان له حزوری مامدا ده‌بین له (مه‌نزڵگای مام له گردی ده‌باشان)".
رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
AM:09:59:06/11/2017