ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم داوایەک ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکات و داوا دەکات کە نادادپەروەی لەرەشنووسی بودجەی ٢٠١٨ی عیراق ھەڵبگرێت.
دەقی راگەیاندراوەکە:
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2017/11/6 به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و به ئاماده‌بونی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ڕه‌شنووسی یاسای بودجه‌ی عیراقه‌وه بۆ ساڵی 2018 كۆبووه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه ڕه‌شنووسی یاساكه كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ تاوتوێ كرا، چه‌ندین مادده و بڕگه‌ی ناده‌ستووری له‌خۆی ده‌گرێت و به ڕوونی ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه كه مه‌به‌ست لێی فه‌رامۆشكردنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستانه كه له ده‌ستووری عێراقدا وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ دانی پێدا نراوه، نه‌ك پارێزگاكانی باكووری عێراق وه‌ك له ڕه‌شنووسه‌كه‌دا هاتووه، ده‌ستووریش ڕێگه‌ی به سنوورداركردن، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌داوه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق به تاقه ڕیگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌زانێت، جارێكی دیكه‌ش ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور دووپات كرده‌وه، چونكه پێی وایه و مێژووش سه‌لماندوویه‌تی كه به‌كارهێنانی هێز و ڕێكاری سه‌ربازی، ناتوانن هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای كرد به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر ده‌ستكاریكردن و هه‌مواركردنێكی ڕه‌شنووسی یاساكه‌ی داوه‌تێ، تێبینییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یاسای بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018 له‌به‌رچاو بگرێت، ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ش له ڕه‌شنووسی بودجه‌دا هه‌ڵبگرێت كه به‌شی هه‌رێمی كوردستانی ته‌نها به%12.6 ده‌ستنیشان كردووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌رخانكراویش بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ شایسته‌ی داراییان به‌پێی تۆماری بایۆمه‌تری، زۆر كه‌متره و ته‌نانه‌ت به‌شی مووچه‌ی ته‌نها پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستانیش ناكات.