پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات گه‌نجێك له ناحیه‌ی شه‌مامك هه‌وره بروسه‌كه لێیداوه و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووه، "ئه‌و هاوڵاتییەی گیانی له‌ده‌ستداوه ناوی (س، ت) لەکاتی هەڵکردنی مۆلیدەی کارەبا، هەورەبروسکە بەریکەوتووە و گیانی لەدەستداوە".
له‌ئێستادا ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه له‌نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای هه‌ولێره‌و دوای پشكنینی پزیشكی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌درێته‌وه به خانه‌واده‌كه‌ی.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشی، ئەو هاوڵاتیە کە لەدایکبووی ١٩٨٩یە دانیشتووی گوندی سەردارە لە ناحیەی شەمامک لە پارێزگای هەولێر، و کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێرە