دەبێت ڕاسگۆبین زۆر قورسە خۆمان بەدور
بگرین لە خواردنە بەتامەکان کاتێک بمانەوێت پارێز بکەین،بەتایبەت کاتێک برسیمان دەبێت،
ڕەنگە هەرگیز نەتوانیین خۆمانی لێ بەدور بگرین. بەڵام ئەم چەند خواردنە بێمەترسین و
نابنە هۆی زیاد بونی کێشی لەش بۆیە چەند دەتوانی لێێ بخۆ.
1- کەرەوز: کەرەوز یەکێکە لەوخواردنانەی کە ڕێژەیەکی
کەم کالۆری تێدایە، هەروەها لە %٩٥ ی پێکهاتەکەی ئاوە ئەمە جگە لەوەی کە ڕێژەیەکی باشیش
ڤیتامین k تێدایە.
2- سپێنەی هێلکە:سپێنەی هێلکە تەنها ١٧ کالۆری تێدایە، هەربۆیە زۆر بەسودە بۆ ئەوانەی کە پارێز
دەکەن.
3- خەیار: خەیار %٩٧پێکهاتەکەی ئاوە و وە تەنها لە %١٦ کالۆری تێدایە،
هەروەها توێکڵی خەیەیار کارۆتینی تێدایە کەیارمەتی تەندروستی چاو دەدات.
4- قەڕنابیت: ئەم خواردنە ڤیتامین C, K تێدایە هەروەها ڕێژەیەکی کەمیش کالۆری تێدایە.
5- تەماتە: یەک تەماتە ٢٥ کالۆری تێدایە. تەماتە پڕیەتی
لە لیکۆپین،ڤیتامین A, C , 2B, ڕیشاڵ، فۆلی ئەسید، کرۆمیۆم، هەروەها پۆتاسێۆم.
6- برۆکلی: تەنها ٣٥ کالۆری تێدایە ئەمەەش زۆر بەسودە
بۆ ئەوکەسانەی کە دەیانەوەێت کێشیان دابەزێنن، هەروەها ڤیتامینەکانی A ,
C, E, K تێدایە ڕێژەیەکی باش ڕێشاڵی تێدایە.
7- پرتەقاڵ:پرتەقاڵ بەیەکێک لە خواردنە بەتامەکان بەناوبانگە هەروەها پڕیەتی لە ڤیتامینC و ڕیشاڵ کەدەبنە هۆی دابەزاندنی ئاستی کۆڵسترۆڵ.
8- بەزالیا:ڕێژەیەکی زۆر کەم کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ڕێشاڵ، خواردنی بەزالیا
ڕێگری دەکات لە جەڵدە ، شێرپەنجە، و پیری.
9- سندی: ئەم خواردنە دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی شەکرە
هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C.
10- کاڵەک: خواردنی کاڵەک دەبیتە هۆی دابینکردنی
ڤیتامین C, A, هەروەها بەرگری لەش بەهێز دەکات.
سەرچاوە: Bright Side
وە:هە-ف