هێرش كرایە سەر كەناڵێكی كوردی

هێزەكانی پۆلیسی سوێد بێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت هەڵیانكوتایەر سەر بارەگای كەناڵی ئاسمانی "ئاریەن تیڤی" لە شاری ستۆكهۆڵم، كە كەناڵێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە. 

تەلەفزیۆنی ئاریەن، لە هەواڵێكی بەپەلەدا بڵاویكردەوە، كە هێزەكانی پۆلیس چوونە نێو بارەگای تەلەفزیۆنەكەوە و دەستیان بە گەڕان و پشكنین كردووە لە نێو بەشەكانی تەلەفزیۆنەكەدا، بەڵام روون نییە ئامانج و هۆكاری ئەو هەڵمەتەیان چییە.

كەناڵی ئاریەن تیڤی، كەناڵێكی كوردی نزیك لە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پژاكە و درێژە پێدەری كەناڵی "نەورۆز تیڤی"یە كە بەهۆی فشارەكانی توركیاوە لەگەڵ چەند كەناڵێكی دیكەی پەكەكە داخران و بەرنامەكانی بە زمانەكانی كوردی و فارسی ئاڕاستەی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بە تایبەتی و چوارپارچەی كوردستان بە گشتی دەكات.



PM:01:21:07/11/2017