سەکتەی دڵ بەیەکێک لە نەخۆشەیە کوشندەکان ناسراوە لەمڕۆداو زۆرێک لەخەڵکی بەهۆی
سەکتەی دڵەوە گیان لەدەست دەدەن، لەبەر ئەوەی ئەم نەخۆشیە نەخۆشیەکی لەناکاوە. ئەمەش
بەهۆی پەستانی بەرزی خوێن و شەکرە و گیرانی بۆریەکانی دڵەوە ڕودەدات.هەربۆیە زۆر گرنگە
ئاگاداری ئەم نەخۆشیە لەناکاوە بین.ئەم نیشانانە مانگێک بەرلەوەی سەکتە لێت بدات بائاگات
دێننەوە.
1- سەرگێژان:ئەوکەسانەی کە کێشەی دڵیان هەیە هەمیشە
توشی سەرەگێژە دەبن.
2- بورانەوە:بەپێی لێکۆڵەرەوەکان ژنان و پیاوانیش مانگێک بەر لەوەی سەکتە لێیان بدات توشی
بورانەوە دەبن.
3- لەرزوتا:ئەوکەسانەی کەمەترسی سەکتەی دڵ لەسەریانە مانگێک بەرلەوەی سەکتە لێیان بدات
توشی لەرزو تا دەبن بەپێی پسپۆڕێکی بواری دڵ.
4- ئازاری سنگ: نیشانەیەکی دیکە کە ئاگادارت دەکاتەوە
لە سەکتەی دڵ هەبونی ئازاری سنگە.
5- گۆڕانی ماسۆلکەکان: پسپۆڕێکی بواری دڵ ئێشارەت بەوە دەدات کە ئەو پیاوانەی
کە وەرزش دەکەن مانگێک بەر لەوەی تووشی سەکتە ببن ماسۆلکەکانیان لاواز دەبێت هەروەها
ژنانیش ماسۆلکەکانی باڵیان لاواز دەبێت.
6- بێتاقەتیەکی نائاسای: لێکۆڵەرەوانی ئەم بوارە باس
لەوە دەکەن کە ژنان توشی بێتاقەتیەکی نائاسای و خەو زڕان دەبن.
7- هەبونی کێشە لە گەدەدا: پسپۆڕان هەروەها ئەڵێن کێشەی جیاواز لەهەرسدا دروست دەبێت ئافرەتان توشی
بەد هەرسی دەبن و پیاوانیش ڕشانەوە.
8- هەناسە تەنگی: لێکۆڵەرەوان باسیان لەوەش کرد کە ئافرەتان
وپیاوان هەردوکیان بەر لەوەی سەکتە لییان بدات توشی هەناسە کورتی دەبن.
سەرچاوە: Everyday
Simple Health Tips
وە:هە-ف