لە خورماتوو شەڕ لەنێوان ئاسایشی یەکێتی و چەکدارانی داعش ڕوویدا

لە گوندێکی سنوری خورماتوو شەڕ لەنێوان ئاسایشی یەکێتی و چەکدارانی داعش ڕوویدا چەکدارێکی داعش کوژرا.


محەمەد فائق، وتەبێژی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو ڕایگەیاند "له کاتژمێر 1:25 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2017/11/8 پاش ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی ئاسایش له بوونی چەکدارانی داعش له گوندی په لکانه سادەی نعیم هیرش کرایه سه ر چەتەکانی داعش".

وتەبێژی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو ئاشکراشیکرد "لە ئەنجامی ئەو ڕووبەڕووبونەوەیەدا چەکداریکی داعش کوژراو و کارمەندیکی ئاسایش بریندار بووە".



PM:04:33:08/11/2017