وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، له ئازاری ساڵی داهاتوودا یه‌كێتی كۆنگره ده‌به‌ستێت و وتیشی "نابێت یه‌كێتی هه‌نگاوێك بهاوێت نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له چله‌ی مام جه‌لالدا له ده‌باشان رایگه‌یاند "له دوای مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو تا كۆتایی مانگ یه‌كێتی كۆنگره‌ی پێنجه‌می خۆی ده‌به‌ستێت".
له باره‌ی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه‌وه، سه‌عدی پیره وتی "ده‌بێت كاك كۆسره‌ت واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دیاری بكات و له‌سه‌ر ئه‌وه بیرێكی لێ بكاته‌وه".
له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌وه، سه‌عدی پیره وتی "ئه‌و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی رابردوو دراوه، ده‌مێنێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو رێكاره‌كان ته‌واو بكرێن، چونكه نابێت یه‌كێتی هه‌نگاوێك بهاوێت نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب".