عەبادی: لە داهاتوویەکی نزیکدا شایستە داراییەکانیان بۆ هەرێم خەرج دەکرێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت کە لە داهاتوویەکی نزیکدا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی لە کەربەلا ڕایگەیاند "پابەندین بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ڕێگەش نادەین هیچ گروپێکی چەکدار دەستوەربداتە کاروباری سیاسیی."

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند "پێشمەرگە قارەمامانە شەڕی کردووە و نێوەدنگیرمان ناوێت بۆ دانوستان لەگەڵ گەلی کوردماندا."
هاوکات داواشی لە هەرێم کرد کەمێک ئارام بگرێت و بەڵێن دەدەن کە لە داهاتوویەکی نزیکدا شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج دەکەن.

وتیشی "سەرکەوتوو بووین لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و ڕێگەمان لە دابەشبوونی عێراق گرت."




PM:12:03:11/11/2017