ڤیدیۆیەکی بلآونەکراوەی کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ ئەمەریکیەکان لەسەردەمی شەڕی ئەنسار ئیسلامدا

لە ڤیدیۆیەکدا کە تازە بلآوکراوەتەوە کۆسرەت رەسوڵ لە بەرەکانی شەڕ دژی ئەنسار ئیسلام لەگەڵ کەسێکی ئەمەریکی و وەرگێڕێک و ژمارەیەک پێشمەرگە دەردەکەون.

ڤیدیۆیەکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ٢٠٠٣ کە لەگەڵ هێرشکردنە سەر رژێمی سەدام هێرشیش کرایە سەر ئەنسار ئیسلام لە شاخەکانی بیارەو توێڵە.

نیشاندانی ئەو ڤیدیۆیە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ١١ تشرینی دووەم ناوبراو باری تەندروستی تێکچووەو، پاش نەشتەرگەریەک ٧٢ کاتژمیر دانراوە لە ژێر چاودێڕی وردی پزیشکیدایە. 




PM:10:42:11/11/2017