پرۆژە بودجەی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەزاری وتەبێژەكەیەوە ئاشكرایدەكات بەمزوانە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2018 رەوانەی پەرلەمان دەكرێت

ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2017 سەعد حەدیسی، وتەبێژ نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی داهاتوو لە كۆتاییەكەی نزیكدەبێتەوە و لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

حەدیسی وتیشی "بودجە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەری، ژمارە و داتاكانی ناو پڕۆژەكەش لە بەردەم ئەگەری ئاڵوگۆڕ و دەستكاریكردندان".

ئەوەش لەكاتێكدایە تا ئێستا داواكاریەكانی كورد بۆ جێگیركردنی پشكی 17%ی بودجەی عیراق جێگیر نەكراوە و  كورد بەتەواوی ناڕازیە لەو پشكەی بۆی دیاری كراوە

بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2018 دەگاتە نزیكەی 85.33 تریلیۆن دینار واتە (71.65 ملیار دۆلار) لەگەڵ كورتهێنان بە بڕی 22.78 تریلیۆن دینار (19.13 ملیار دۆلار).




PM:01:47:12/11/2017