سەرۆکی پەرلەمان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "دڵمان لەگەڵ ئازار و خەمی دۆستان و هاوڵاتیان و قوربانییانی دەربەندیخان و گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی كوردستاندایە".


لە پەیامەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاندووە بەداخەوە دوێنێ شەو، بومەلەرزەیەكی بەهێز، سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان‌ و كوردستانی ڕۆژهەڵاتی هەژاند، بەو هۆیەوە لە ڕۆژهەڵات ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی بوونە قوربانی و زیانێكی مادیش بەر هاوڵاتیان كەوت.

یوسف محەمەد وتوشیەتی "لە هەرێمی كوردستانیش، لە شاری دەربەندیخان و ئیدارەی گەرمیان هەشت هاوڵاتی بوونە قوربانی و ژمارەیەكیش برینداربوون. لە شاری كەلاریش، بەشێك لە قەڵای شێروانەی مێژوویی ڕووخا".

سەرۆك پەرلەمان بەو بۆنەیەوە رایگەیاندووە "دڵمان لەگەڵ ئازار و خەمی دۆستان و هاوڵاتیان و قوربانییانی دەربەندیخان و گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی كوردستاندایە".

هەروەها دەڵێت "سوپاسی تیمە پزیشكییەكان و بەرگری شارستانی دەكەین كە لەخۆبردوانە هەر لەسەرەتای ڕوداوەكەوە بەهاناگ لێقەوماوانەوە ڕۆشتن، پێویستە هەموان  تا ئەوپەڕی توانا كۆشش بكەین بۆ ئاسایكردنەوەی ژیان و بارودۆخی دەروونی هاوڵاتیان و قەرەبووی زیانلێكەوتوانیش بكرێتەوە".

شەوی رابردوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی ۷.۳ ڕێختەر هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند زیانی زۆری گیانی و مادی لێکەوتەوە.



PM:03:57:13/11/2017