نێچیرڤان: رۆسنەفت پارەی پێنەداوین
روسنەفت: یەک ملیارو ٣٠٠ ملیۆن دۆلارمان داوە بە هەرێم

لە راپۆرتی خۆیدا کۆمپنیای نەوتی روسی " روس نەفت " رایگەیاند" لەساڵی ٢٠١٧ دا کۆمپانیای "روس نەفت" بڕی یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری داوەتە حکومەتی ھەرێم ".

کۆمپانیاکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" بەپێی راپۆرتێکی کۆمپانیاکە ئەو بڕە پارەیە وەک پێشینەیەک لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستەدا دراوەتە ھەرێم کە پێشتر لەبواری نەوتدا ئیمزایان کردووە".

کۆتایی هەفتەی پێشوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری لەوەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسێکداجەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هیچ بڕە پارەیەکیان لە روس نەفت وەرنەگرتووە.



PM:03:09:14/11/2017