ئەگەر هەیە پارتی لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند" ئەگەر هەیە لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێنەوە، ئه‌گه‌ر عێراق به‌رده‌وام بێت له‌ پێشێلكردنی یاساكان به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان".

عەرفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق به‌ میدیایه‌كی حزبه‌كه‌ی ڕاگەیاند " حکومەت و پەرلەمانی عێراق چەندین بریاریان دژی گەلی کوردستان دەرکردووه‌، بۆیە بەشێک لە پەرلەمانتارانی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کرد".

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت" لە چەند رۆژی داهاتوو، بڕیار لەبارەی گەڕانەوە یان نەگەڕانەوە دەدەین، ئەگەر بزانین بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە %17ـەوە بۆ %12 کەم دەکرێتەوە و بڕیارەکانی دیکەی دژ بە کوردستان ھەڵناوەشێنەوە، ئەوا یەکێک لە بژاردەکانمان کشانەوەیە لە پرۆسەی سیاسی عێراق".

ناوبراو داوا ده‌كات كه‌ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق بێتە سەر خەت و وەڵامی هەبێ، چونکە ئەو پارێزەری دەستوورە و حکومەتی عێراقیش مافە دەستوورییەکانی کورد پێشێل دەکات.



PM:07:57:14/11/2017