رێكخه‌ری ژووری یاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئیسماعیل نامق لەسەر جێهشتنی بەرنامەی
رووداوی ئەمڕۆ لە شەوی بوومەلەرزەکەدا روونکردنەوەیەک بلآودەکاتەوە.
ئیسماعیل نامقرێكخه‌ری ژووری یاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دەڵێت "سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌تی
به‌نده له به‌رنامه‌كه‌دا، من له قاتی سێیه‌می بیناكه بووم، له‌و ژوره‌ی كه من
قسه‌م تێدا ده‌كرد دوو كارمه‌ندی كه‌ناڵه‌كه‌ی لێ بو، له‌كاتی له‌رینه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا
هیچ جوڵه‌یه‌كی وامنه‌كرد كه بینه‌ر هه‌ستی پێ بكات كه له‌رینه‌وه‌كه به‌رده‌وام
بوو، ئه‌و دوو كارمه‌نده به‌په‌له رایان كرده ده‌ره‌وه‌ی ژوره‌كه و به‌ته‌نیا من
له‌ژوره‌كه‌دا مامه‌وه".
ئیسماعیل نامق لە درێژەی پۆستەکەیدا نووسیوویەتی " لە‌رینه‌وه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی هه‌ڵواسراو به‌دیواری
ژوره‌كه‌دا كه‌وتنه خواره‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك شت له‌سه‌قفه‌كه‌وه كه‌وته خواره‌وه
نازانم شتی هه‌ڵواسراو بوو یان به‌شێك بوو له سه‌قفه‌كه، قاعده‌یه‌كی زیاده‌ی كامێرا
له‌وێ دانرابوو ئه‌ویش كه‌وت به‌زه‌ویدا".
ناوبراو ئاشکرای
دەکات کە ئەو دواکەس بووە لە بینای کەناڵەکە هاتۆتە دەرەوەو، دەشڵێت "له‌به‌رئه‌وه‌ی روكاری بیناكه هه‌موی شوشه‌یه و له‌رینه‌وه‌كه‌ش
ئه‌وه‌نده به‌هێزبوو ده‌نگێكی زۆر و گه‌وره له‌بیناكه‌دا دروستبوو، له‌وه‌دا بوو
بڕوخێ، له‌م كاته‌دا من ناچاربوم داوای راوه‌ستاندنی به‌رنامه‌كه بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی
بڕۆمه ده‌ره‌وه، پێم خۆش نه‌بو له‌نیوه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا و به‌بێ پرس به‌جێی بهێڵم،
چونكه گومانی ئه‌وه‌م نه‌كرد بومه‌له‌رزه‌كه شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش بگرێـته‌وه،
له‌بارێكی واشدا ئاسایی نه‌بوو بۆ من به‌بێ پرس به‌جێی بهێڵم، چونكه ئه‌وكاته گومان
و گله‌یی لای بێژه‌ر و بینه‌ریش دروست ئه‌بو، له‌به‌رئه‌وه پاش مۆڵه‌ت وه‌رگرتن زۆر
به‌ئاسایی هه‌ستام و به‌رنامه‌كه‌م به‌جێهێشت و هاتمه خواره‌وه، كه هاتمه ده‌ره‌وه‌ی
بیناكه بینم سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی بیناكه‌ن، واته من دوا كه‌س بوم
هاتمه ده‌ره‌وه".
دەربارەی دەرکەوتنی پشێوی و ترس بە
رووخساریەوە، دەڵێت "ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا وا ده‌رده‌كه‌وم كه ترسابم
ده‌مه‌وێ بڵێم، هیچ گیانله‌به‌رێك نیه له مردن نه‌ترسێ، مرۆڤیش باوه‌ڕدار بێت یان
بێ باوه‌ڕ له‌مردن هه‌ر ئه‌ترسێ، به‌ڵام به‌ئه‌ندازه‌ی جیاواز و به‌هه‌ڵسوكه‌وتی جیاواز،
راسته من له‌وكاته‌دا قسه‌كردنم ئاسایی نیه، به‌ڵام من بڕوای ره‌هام به‌وه هه‌یه
كه ره‌نگه له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا بمرم، بڕوای ره‌هاو ته‌واویشم به لێپرسینه‌وه‌و ژیانێكی
دیكه‌ی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه، وه‌هیچ كاتێكیش خۆزگه ناخوازم ئه‌وه‌نده بژیم تا شتێكی
دیاریكراو به‌ده‌ست بهێنم، جگه له نوسینی چه‌ند لێكۆلێنه‌وه‌و په‌رتوكێك نه‌بێت".
شەوی ١٢ ی تشرینی دووەم بوومەلەزەیەکی بە‌هێز
هەردوو پارێگای سلێمانی و هەڵەبجە و رۆژهەلآتی کوردستانی گرتەوەو لەباشوری
کوردستان هەشت کەس گیانیان لەدەستداو دەیان برینداربوون.