ئەمەریکا کاتی کۆتایی هاتنی داعشی راگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆتایی هاتنی دەسەڵاتەی داعشی راگەیاندو وادەی کۆتایی ئەمساڵیان داناوە دەسەڵاتی ئەو رێکخراوە لە عێراق و سوریا کۆتایی پێ بێت.

برایان هوك، راوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و به‌ڕێوبه‌ری پلانی سیاسی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، ئاماژە بۆ چالاکیەکانی وەزیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ریكس تیلرسن دەکات کە زۆر كارایانه‌ کاردەکات بۆ لەناوبردنی داعش و بۆئەوەش هەموو توانا دیپلۆماسییه‌كانی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ.

ناوبراو دەڵێت "به‌ر له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵات و خیلافه‌ته‌كه‌ی داعش دێت".

 هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاندووه‌، له‌ ئێستادا داعش رووبه‌ری %95ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ كیس داوه‌. 



PM:12:45:17/11/2017