لەدوو شوێنی جیاوازەوە لەشاری کەرکوک هێرش کرایە سەر هێزە عێراقیەکان و تا ئێستاش زیانەکان نازانرێت.
سەراوەیەک لە کەرکوکەوە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند کەمێک پێش ئیستا لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لەسەر رێگای کەرکوک-ھەولێر ھیرش کرایە سەر ھیزە عێراقیەکان کە ناو بینای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی جێگیر بووبوون تا ئیستا زیانی گیانی و مادی ڕووداوەکە نەزانراوە
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاکراکرد ھێرشی دووەم لە سەر رێگای سلێمانی بووە لە نزیک ناوچەی شۆراو لەسەر رێگای لادانی دوحێلە و لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تەقە لە مەفرەزەیەکی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق کراوە.
پاش هێرشەکانیش ھێزی زۆری دژە تیرۆری عێراقی و پۆلیسی کەرکوک لە ناوچەی شۆراو و رەحیم ئاوە بڵاوەیان پێکراوە و بازگەی کاتیان داناوە
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش دەنگی تەقەیەکی زۆر لە رێگای کەرکوک سلێمانی نزیک لە گەرەکی نور ستی دەبیسترێت دەنگی تەقەکان چەکی قورسە.