پەرلەمانتارێک: لەم مانگەدا حكومه‌تی عێراق پارەی گەنمی جوتیاران خه‌رج ده‌كات

بریاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند بەسەردانێک لەدەرەوەی وڵاتە و لە کەنەداوە زانیاری لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانەوە ئاشکرادەکات


ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، بریاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی،  بە "سپی میدیا"ی رایگه‌یاند "لەکاتی ئێستادا بەسەردانیک چومەتە وڵاتی کەنەدا بۆ تاوتوێ کردنی یاسای بەڕێوەبردن و دارایی کە مەرجی سندوقی دراوی نیودەوڵەتیە بۆ هاوکاریەکان"

ناوبراو وتیشی "لەوڵاتی کەنەدا هاوزەمان وەفدێکی وەزارەتی بازرگانی لێیە بۆ بابەتە بازرگانیەکان و ئەو فرسەتەم قۆستەوە کە بەڕێوەبەری گشتی دانەوێلەیان لەگەڵە پرسیاری پارەی گەنمی جوتیارانم لێکرد لەوەڵامدا وتیان کە لەم مانگەدا پارەی گەنمی جوتیار خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016".


ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید وتیشی "لە هەرکوێ بم جوتیارانم لە بیرە و داوای مافه‌كانیان ده‌كەم".



PM:07:33:20/11/2017