سلێمانی...دوو كرێكار گیانیان لەدەستدا

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، شەوی ڕابردوو دوو كرێكاری بە ڕەگەز نیپاڵی لەكارگەیەكی ئاسندا گیانیان لەدەستداوە و هاوكارێكی تریشیان برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی سلێمانی لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە لە كارگەی ئاسنی سۆپەر ستیل لە ناحیەی بازیانی سەر بەپارێزگای سلێمانی دوو كرێكاری بە ڕەگەز نیپاڵی كەوتنە خەزانی كارگەكە و بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستدا و هاوكارێكی تریشیان برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

هەروەها دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان تەرمەكانیان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری شاری سلێمانی كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

ئەو دوو كرێكارەكە بە ڕەگەز نیپاڵین بە ناوەكانی (جید لال كیسی) لە دایكبوی ۱۹۷۸، (خێل بهادور) لە دایكبوی ۱۹۸۸.



PM:01:56:21/11/2017