نێچیرڤان بارزانی: ئەگەر موچەمان پێنەدرێت بە خەڵكی خۆمان دەڵێین

سەرۆكی حكومەت زانیاری لەبارەی موچەوە ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت "دوو بۆچوون هەیە لەسەر شێوازی بەردەوامبوونی حكومەت".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە كۆنفراسێكی ڕۆژنامەوانیدا و لەپاش كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان ئاشكرایكرد "دوو بۆچوون هەیە لەسەر شێوازی بەردەوامبوونی حكومەت و شێوازێكیان هەڵبژاردنە".

سەرۆكی حكومەت ئاشكراشیكرد كشانەوەی پێشمەرگە لە بەنداوی موسڵ  بە ڕێككەوتن بووە و وتیشی "زۆربەی لایەنەكان هاوڕان لەسەر داكۆكیكردن لە مافەكانی گەلی كورد".

سەبارەت بە نەبوون یان دواكەوتنی موچەش سەرۆكی حكومەت وتی "ئەگەر موچەمان پێنەدرێت بە خەڵكی خۆمان دەڵێین"، هاوكات ئاماژەی بەوەشدا وەك حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن 



PM:03:12:21/11/2017