سەیری ئاوێنە بکەو بەم پێنج نیاشانە بزانە رێژەی ڤیتامین لە لەشدا چۆنە


کەمی ڤیتامینات لەلەشدا هۆکارە بۆ چەندین کێشەی تەندروستی بەبێ ڤیتامین هەمیشە هەست بەماندوی دەکەی هەروەها کەمی ڤیتامین دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەئاسانی ڤیارۆس بێتە لەشەوە ئەمەش هۆکارە بە توشبونی نەخۆشە پەتاییەکان. ئەگەر دەتەوێت بزانی رێژەی ڤیتامین لە لەشدا کەمە ئەوا سەیری ئاوێنە بکەو بەم نیشانانە بزانە.

- زەرد هەڵگەڕانی پێستی دەموچاو: زۆر کەس دەبینین کە ڕەنگی پێست پەڕیوە یاخود زەرد هەڵ گەراوە ئەمەش نیشانەیە بۆ ئەوەی کە ڕێژەی ڤیتامین 12B لەشیاندا کەمە. کەمی ئەم ڤیتامینە لەلەشدا دەبێتە هۆی لەناوبردنی خڕۆکە سورەکانی لەش ، بێتاقەتی ، سەرگێژان و لاواز بونی مێشک.

- ئاوسانی چاو:ئەگەر هاتو دەورو بەڕی چاوت یاخو چاوت هەڵ ئاوسا ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە ڕیژەی یۆد لەلەشتدا کەمە ئەمەش هۆکارە بۆشلبونەوەی لەش، زیاد بونی کێش، وشکبونەوەی پێست، بێتاقەتی.

- بێڕەنگی لێو: نەمانی ڕەنگی ئاسای لێو نیشانەیە بۆ کەمی ئاسن لە لەشدا.

- خوێن بەربونی لێو: خوێن بەربونی پوک نیشانەیە بۆ کەمی ڤیتامینC، کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی لاوازی ئێسکەکان، هەبونی کێشەی ددان.

- ووشکی قژ: بەدەر لەوانەی کە خۆیان بەئاسای قژیان وشکە، وشک بونی قژ دەبێتە نیشانەیە بۆ کەمی ڤیتامین B7.

سەرچاوە : Bright side

وە:هە-ف



PM:07:56:21/11/2017