وەزارەتی دارایی ئاشکرایدەکات وەک قۆناغی دووه‌م بوودجەی تایبەت بە چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گیر‌و گرفتانه‌ی كه له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه هاتۆته ئاراوه تەرخانکرا.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایده‌گه‌یەنێت، "وه‌ك قۆناغی دووه‌م بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گیر‌و گرفتانه‌ی كه له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه هاتۆته ئاراوه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له لایه‌ن وه‌زاره‌تمانه‌وه بڕی (160) ملیۆن دینار ته‌رخانكرا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه له سنووری پارێزگای (سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ده‌ربه‌ندیخان)، كه له ئاكامی بوومه‌له‌رزه زه‌ره‌رو زیانی به‌ركه‌وتووه".
وەزارەتی دارایی ده‌شڵێت "له هه‌مانكاتدا بڕی (1) ملیار دینار ته‌رخانكرا بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان".
شه‌وی 12ی تشرینی دووه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.2 پله پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك و ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقی هه‌ژاند و زیانێكی زۆری به قه‌زای ده‌ربەندیخان گه‌یاند و به‌وهۆیه‌وه حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان كه‌سی تریش برینداربوون، هه‌روه‌ها زیانی ماددی زۆریش به‌ر هاوڵاتیان كه‌وت.