" دابەشکردنی مووچە مانگی ئەیلول دەستپێدەکات "

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی مووچە بڵاو بكاتەوەو دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 9 ی ئەیلول دەكرێت .

كەناڵی گەلی كوردستانی زمانحاڵی یه‌كێتی کە جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی جێگرەکەیەتی، بڵاوی كردۆته‌وه ": لەچەند ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی مووچە بڵاو دەكاتەوەو یەكەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی پێدەدرێت".

ئەو هه‌واڵه له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا موچەی مانگی 8ی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی هەرێم دابەش نەكراون.



PM:09:55:22/11/2017