گۆڕان لەسەر هەواڵێکی سپی میدیا روونکردنەوە دەدات

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان لە روونکردنەوەیەکدا هەواڵێکی سپی میدیا رەتدەکاتەوە و دەڵێت "بزوتنەوەی گۆڕان سوربونی خۆی  دوبارە دەكاتەوە بۆ هەڵوەشانەوەی  حكومەت و پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی لە پێناو  ئەو ئامانجانەی كەلە چەند ڕۆژی ڕابردو بە ئاشكرا ئاماژەمان پێداوە".

پێشتر سپی لەچەندین سەرچاوەی باوەڕپێکراوی خۆیەوە بڵاویکردەوە کە لە کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان گۆڕان و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، عومەری سەید عەلی بەڕاشکاوی رایگەیاندووە "با نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی لە حکومەتی کاتی وەربگرنەوە". زیاتر بخوێنەرەوە..


دەقی رونکردنەوەکە :

ڕونکردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی
ئەو هەواڵانەی كە لە میدیاكانی (سپی میدیاو السومریە) پەیوەست بە كۆبونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و ستافی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم، بە ناوی سەرچاوەی نادیارەوە بڵاوكراونەتەوە سەرتاپای هەڵبەستراوەو ڕاست نیە،  دوبارەی دەكەینەوە كە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەبێ تەدارەكسازی  لەو كاتەدا هەڵەیەكی گەورەبو كە لەبری بەدەستهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ    قەوارەی ئیداری و سیاسی هەرێمی كوردستانی خستە مەترسی گەورەوە، سەرباری لە دەستدانی لە سەدا پەنجای خاكی كوردستان.
بەداخەوە شكستهێنانی  حكومەتی هەرێم لە كەرتی نەوت و ئابوری سەربەخۆ و نەبونی هێزێكی نیشتمانی ، ئەركی ڕاستكردنەوەی قۆناغەكەی دژوارتر كردوە.
لەو سۆنگەیەوە بزوتنەوەی گۆڕان سوربونی خۆی  دوبارە دەكاتەوە بۆ هەڵوەشانەوەی  حكومەت و پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی لە پێناو  ئەو ئامانجانەی كەلە چەند ڕۆژی ڕابردو بە ئاشكرا ئاماژەمان پێداوە ، لە داهاتودا تەواوی پڕۆژكە بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەینەوە.
د.ئاسۆ مەحمود
ئەندامی شاندی دانونستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان




AM:10:20:23/11/2017