وتەبێژی حکومەتی هەرێم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لەلایەن عەبادیەوە جدی نییە.
لەبارەی دوا لێدوانی عەبادیەوە لەسەر گفتوگۆکانی بەغدا لەگەڵ هەرێم، سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت" به‌ڕێز عه‌بادی چه‌ندین جار گوتوویه‌تی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌میشه دووپاتی كردۆته‌وه كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو هه‌ماهه‌نگییه‌كی پێویست بكات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه نه‌نراوه، ئه‌وان ته‌نانه‌ت ئاماده نین لیستی بایۆمه‌تریی مووچه‌خۆرانیش له هه‌رێم وه‌ربگرن، بۆیه ئیتر خه‌ڵكی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه بابه‌تی ناردنی مووچه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عیراقه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك جددی نییه، به‌ڵكوو ته‌نیا قسه‌یه و هیچی تر".
لەو لێدوانەدا کە بۆ ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەفین دزەیی رایگەیاندووە"به پشتبه‌ستن به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عیراق له 20/11/2017، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و ڕێكار و ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته ناڕه‌وایانه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه كه ته‌نیا له كاردانه‌وه‌ی ڕیفراندۆمدا دژی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵ و په‌رله‌مانی عیراقه‌وه گیراونه‌ته به‌ر، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سزادانی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق، داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی دیكه‌ش كه ڕۆژی 27/9/2017 ته‌نانه‌ت به‌ر له ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵیش، وه‌ك كاردانه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه دژی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان ده‌ركراون".
له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌شه‌وه، دزه‌یی دەڵێت "پێشمه‌رگه هێزێكی دانپێدانراوی ده‌ستوورییه، له شكاندنی داعش و پاراستنی وڵات‌دا له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كان له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه، پێشمه‌رگه نه‌بووایه له شه‌ڕی دژی داعشدا، كه‌ركووك و زۆر ناوچه‌ی دیكه‌ش به هه‌مان ده‌ردی مووسڵ ده‌چوون. پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعشدا (1,802) شه‌هید و (10,233) بریندار و (62) ونبووی هه‌یه. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و خودی به‌ڕێز عه‌بادیش چه‌ندین جار ستایشی ڕۆڵی هاوكاری و پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای عیراقدا كردووه، بۆیه ده‌بێ هه‌موولایه‌ك هه‌ر به‌م شێوه‌یه له پێشمه‌رگه بڕوانن و مافه ده‌ستوورییه‌كانی دابین بكه‌ن، كه به‌داخه‌وه تا ئێستا حكوومه‌تی فیدراڵ هیچ ساڵێك مووچه‌كانی نه‌داوه، له كاتێكدا به‌پێی ده‌ستوور پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگریی عیراق و ده‌بێ مووچه و شایسته داراییه‌كانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه دابین بكرێت".
له كۆتاییدا له‌باره‌ی ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستان به پارێزگاكانی باكووری عیراق و ناوه‌كانی دیكه‌وه له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه، سه‌فین دزه‌یی ڕایگه‌یاند "ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ر ناوێكی دیكه‌ی داتاشراو، به ئاشكرا ناده‌ستوورییه و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه، گه‌لی كوردستانیش به هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانییه‌وه، هاوده‌نگن له‌سه‌ر پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان و قه‌ت سازشی له‌سه‌ر ناكرێت".