زانیاری لەبارەی وادەی هەڵبژاردنەکانەوە ئاشکرادەکرێت

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم پێشبینی دەکات لە کۆتایی مانگی ئادار یاخود سەرەتای مانگی نیسانی ٢٠١٨ ھەڵبژاردنەکان لەھەرێم بەڕێوەبچێت.


ھەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم بە ئاژانسی "سپۆتینگ"ی ڕوسی ڕایگەیاندووە، "بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەھەرێم چەند پێشنیازێکمان داوەتە حکومەت، لەو ڕووەشەوە دەستمان بەئامادەکاری کردووە".

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان ئەوەیخستۆتەڕوو "ھەرچەندە کاتێکی دیاریکراو بۆ ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم دیارینەکراوە، بەڵام پێدەچێت کۆتایی مانگی ئاداری ٢٠١٨ یاخود سەرەتای مانگی نیسان ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم ئەنجامبدرێت".

سەبارەت بەپاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران ھەندرێن محەمەد ڕایگەیاند، "پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران سێ مانگی پێویستە".

ماوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ دوو وەرزی گرێدان درێژکراوەتەوە و بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانیش داوای پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەن لە وادەیەکی نزیکدا.



PM:01:42:24/11/2017