هێرشکرایە سەر ماڵی پارێزگاری زیقار

ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی پارێزگای زیقار دژی پێدانی کەرتی کارەبا بە کەرتی تایبەت، خۆپیشاندانیان کرد و چوونە سەر ماڵی پارێزگار.


بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەوکاتەی خۆپیشاندەران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی یەحیا ناسری پارێزگاری زیقار، ماڵەکەی چۆڵبووە و خۆپیشاندەران ژمارەیەک لە ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگاریان تێکشکاندووە.

خۆپیشاندەران داواشیان لەو کۆمپانیایە کردووە کە کەرتی کارەبای پارێزگای زیقاری وەرگرتووە، لە ماوەی سێ ڕۆژدا زیقار بەجێبهێڵێت.

ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق قەرزی کارەبای لەسەر شانی دانیشتوانی زیقار لابرد.



PM:07:39:24/11/2017