كۆسرەت ڕەسوڵ دوای نەخۆشكەوتنی یەكەم پەیامی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە

كۆسرەت ڕەسوڵ لەدوای نەخۆشكەوتنی لە وڵاتی ئەڵمانیاوە یەكەم پەیامی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و سوپاسی هاوڵاتیانی كرد بۆ هەواڵپرسینی.

كەمێك پێش ئێستا كۆسرەت ڕەسوڵ لەڕێگەی دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵی كوڕیەوە لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە پەیامێكی ڤیدیۆیی ڕاگەیاند و دەڵێت "تەمەنا زۆر بگەڕێمەوە بۆ ناو میللەتەكەی خۆم و هەموومان بەیەكەوە خزمەتی میللەتەكەی خۆمان بكەین".

هەر لە پەیامەكەدا كۆسرەت ڕەسوڵ دەشڵێت: سوپاسی ئەو براو خوشكانە و كەسوكاری شەهیدان دەكەم كە ماندووبوون و سەردانیان كردین.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی لە ١١ی ئەم مانگە بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخان كرا و لە چەند رۆژی رابردووش بەفرۆكەیەكی تایبەتی رەوانەی دەرەوی هەرێم كرا.

كۆسرەت ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٥٢لە گوندی شیواشۆكی گەورەی سنووری قەزای كۆیە لەدایك بووە، لە ئێستادا جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.



PM:02:59:26/11/2017