بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی ھەرێم، خاڵس قادر رایگەیاند" به لە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به‌ڵێنیداوه بەشە دەرمانی ھەرێم بە رێژەی ١٧% بەردەوام بێت و بڕی بودجەی پێویست بۆ دەرمانی ھەرێم له‌سه‌ر بنه‌مای له 17% بۆ ساڵی داهاتوو دابینکراوە".
خاڵس قادر وتیشی، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی ھەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دا وتی " له ساڵانی قه‌یرانه‌كان به‌غدا ساڵانه به بڕی 108 ملیار دینار دەرمانی بۆ ھەرێمی کوردستان ره‌وانه ده‌كرد، بەڵام بۆ ساڵی ٢٠١٨، ئەو بڕە پارەیە زیادکراوە بۆ 170 ملیار دینار، بەوەش ناردنی بەشە دەرمانی ھەرێم زیاتر دەبێت له‌وه‌ی ئێستا".
ناوبراو ئاشکرای کرد "هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2016 و 2017 خراپترین دۆخی كه‌می ده‌رمانی به‌ڕێكرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هاتنی ژمارەیەک زۆر ئاوارە له شاره‌كانی خوارووی عێراقەوە به‌جۆرێك ژماره‌ی نه‌خۆشی ئه‌و ئاوارانه‌ی رۆژانه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن زۆر زیاتره له نه‌خۆشانی دانیشتوانی هه‌رێم".