دادگای فیدرالی عیراق داوایەكی خاڵی بارزانی ڕەتدەكاتەوە

دادگای فیدراڵی عیراق داواكاریەكی هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دارایی عیراق رەتكردەوە و دەڵێت " ئەو دۆسیەیە داخراوەتەوە".

سەبارەت بەو پرسە ئەیاس سامۆك، وتەبێژی دادگای فیدراڵی عیراق رایگەیاندوە "هۆشیاری زێباری وەزیری پێشووی دارایی عیراق داوایەكی یاسایی لەدژی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاراستەی دادگاكە كردوە، بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی لێسەندنەوەی متمانە لێی وەكو وەزیری پێشووی دارایی".

وتەبێژی دادگای فیدراڵی عیراق دەشڵێت "داواكار كە هۆشیار زێبارییە، داوایكردوە بڕیاری لێسەندنەوەی متمانە لێی هەڵبوەشێتەوە و هەروەها هەمواری بڕیاری لەسەركارلادانی بكرێت".

بەوتەی وتەبێژی دادگاكە، دادگای فیدراڵی ئەو داوایەی هۆشیار زێباری رەتكردۆتەوە و جارێكی تر ئەو دۆسێیە داخراوەتەوە.



PM:02:11:27/11/2017