به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه دروستكردنی بینا له سنوری گه‌رمیان راگیراوه و كه‌می بیناش به‌شێك له قوتابخانه‌كانی سنوری گه‌رمیانی كردوه‌ته‌وه به سێ ده‌وامی.
به پێی راپۆرتێكی یه‌كه‌ی چاودێری حكومه‌تی خۆجێی گه‌رمیان، هاتوه: "له ساڵی 2014 ه‌وه هیچ بینایه‌كی قوتابخانه له سنوری په‌وه‌رده‌ی گه‌رمیان دروستنه‌كراوه و زۆری ژماره‌ی فێرخوازانیش وایكردوه به‌شێك له قوتابخانه‌كان ببنه‌وه به سێ ده‌وامی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: "ته‌نها له سه‌نته‌ری قه‌زای كه‌لار و ناحیه‌كانی باوه‌نور و رزگاری پێویسته 41 بینای قوتابخانه دروست بكرێت ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه تا ئێستا به‌شێك له گونده‌كانیش بینای قوتابخانه‌یان نیه.
ئه‌وه‌ش هاتوه:" له سنوری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار 31 قوتابخانه پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه و 27 قوتابخانه وه‌كو میوان له قوتابخانه‌كانی تردان".
ئه‌م راپۆرته‌ی یه‌كه‌ی چاودێری حكومه‌تی خۆجێی گه‌رمیان، پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان رادیۆی ده‌نگ له‌گه‌رمیان و رێكخراوی NEDی ئه‌مریكیه، كه له‌میانه‌ی دا 24 راپۆرت له بواری په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی دا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.