دادگای عێراقی فەرمانی گرتنی عەمید سەرحەد قادری دەرکرد

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا‌و ناحیەكانی كەركوك لەگەڵ ژمارەیەك ئەفسەری هەمان بەڕێوەبەرایەتی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە فەرامانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچوو.

دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە بە نوسراوی ژمارە (21115) فەرمانی دەستگیركردنی بۆ به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك و 12 ئه‌فسه‌ریتری پۆلیسی شاره‌كه‌ ده‌ركردووه‌ .

دادگاكه‌ فه‌رمانه‌كه‌ی ده‌ركردووه‌ به‌مادده‌ی 4ی تیرۆرو فه‌رمانه‌كه‌شی ئاراسته‌ی پۆلیسی شاره‌كه‌ كردووه‌ تاوه‌كو رێكاره‌كان بگرنه‌ به‌ر.





PM:08:51:28/11/2017