پشکی کورد لە بوودجەی عێراق گۆڕانکاری تیاکرا

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند پشکی هرێم لە بودجەی عێراق گۆڕانکاری تیادا کراوە و دەڵێت "لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتوان بودجەی هەرێم دیاریکراوە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەختیار شاوەیس، ئەندامى پەرلەمانى عیراق لە فراکسیۆنى یەکێتى  بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ پرۆژە یاسایى بودجەى ٢٠١٨ى عیراق گەیشتە پەرلەمان و پشکى هەرێمى کوردستان گۆڕانکاری تێدا کراوە.

وتیشی پشکی پارێزگاکان و هەرێم لەسەر بنەماى ژمارەى دانیشتوان دەبێت و بۆ دیاریکردنى ژمارەى دانیشتوانى پاریزگاکان سوود لەو ئامارانە وەردەگیرێت کە لە وەزارەتی بارزگانی هەیە.

بەختیار شاوەیس وتیشی "ڕۆژی شەممەى داهاتوو لە پەرلەمانى عیراق خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژە یاساى بودجەى ٢٠١٨ى عێراق دەکرێت".

پێشتر لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە ئەو بڵاوکرایەوە کە پشکى بودجەى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتیى عێراق لە ڕێژەى ١٧%ى ساڵانى پێشووترەوە کراوە بە ١٢.٦٧% و ئەوەش کاردانەوە و ناڕەزایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستانى لێکەوتەوە.



PM:07:03:29/11/2017