بەغدا روونکردنەوەی لەسەر ئەو هێزە ئەمەریکیە دەدات کە چوونەتە کەرکوک

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ عێراق لەسەر هاتنی هێزە ئەمەریکیەکان بۆ کەرکوک روونکردنەوە دەدات و، زیادكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ كه‌ركوك و ته‌واوی عیراق ره‌تده‌كاته‌وه‌. 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ هێزی‌ ئه‌مریكا له‌ شاری‌ كه‌ركوك بڵاوكرابێته‌وه‌ و رایگەیاند "هیچ زیادبونێك له‌ ژماره‌ی هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان بوونی نییه‌ نه‌ له‌ كه‌ركوك و نه‌ له‌ ته‌واوی‌ خاكی‌ عێراق".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەو بەیاننامەیەدا کە ئەمڕۆ ٣٠ تشرینی دووەم بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات به‌شێك له‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاند له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ هێزێكی ئه‌مریكی جوڵه‌ی‌ پێكراوه‌ بۆ شاری‌ كه‌ركوك، له‌ كاتێكدا ئه‌م هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی.

فەرماندەیی هێزە عێراقییەکان دەڵێن "گرتنه‌ده‌ستی‌ مه‌له‌فی ئه‌منی له‌ عیراق ئه‌ركی‌ هیچ هێزێكی بیانی‌ نییه و ئه‌و هێزانه‌ش نه‌ ژماره‌ی‌ و نه‌ كه‌لوپه‌لی‌ ئه‌وتۆیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌ركی‌ ئاسایشی‌ كه‌ركوك ئه‌ركێكی نیشتیمانی‌ عیراقییه‌ و به‌ده‌ست هێزه‌ فیدڕاڵییه‌كان و پۆلیسی‌ كه‌ركوكه‌وه‌یه‌".

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە"ئه‌ركی‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان ته‌نها مه‌شقپێكردن و راوێژكردن و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی لۆجێستیه‌ به‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان".

دوێنی چوار ٢٩ ی تشرینی دووەم شەممە هێزێکی پڕ چەکی ئەمەریکی گەیشتنە سەربازگەی کەیوان. 



PM:09:21:30/11/2017