عەبدوڵای کوێخا موبارەک: سەرسامم بەو ڕوو قایمیەتان كاك عەلی عەونی

ئه‌ندامێکی جڤاتى نيشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ڵامى عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت "سەرسامم بەو ڕو قایمیەتان كاك عەلی عەونی...!"


عه‌بدوڵاى كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامێکی جڤاتى نيشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى نووسيويه‌تى " بەڕاستی جێگای سەرسوڕمانە كە لە سەركردایەتی پارتی و یەكێتی و جەماعەتی ڕیفراندۆم كەسانێك هەبێت ڕویان بێت لە دوای ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە ئاوها بە زویی وبەبێ شەرمكردن دەركەون وباسی كوردایەتی وكەركوك و سیاسەت مەداری خۆیان بكەن!!."

ده‌شڵێت "بەهەرحاڵ وەڵامی من بۆ كاك عەلی عەونی ئەوەیە كە ئێمە لە ئێستادا ئەوەندەی سەرقاڵین بە ئامۆژگاری و ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی سەركردایەتیەكەی جەنابتان و پاشكۆكانتان ئەوەندە خەریك نین بە ئامۆژگاری كردنی منداڵە وردیلەكانی خۆمانەوە، ئەمەیش لە پێناو دوبارە نەبونەوەی ١٦ی ئۆكتۆبەرێكی ترو لەدەست نەدانی نیوەكەی تری هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی سەرۆك وسەركردایەتیەكەی ئێوە وشوێنكەوتوەكانتان."

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى نيشتمانى گۆڕان نووسيوشیەتى" كاكی برا من هەمیشە ڕاشكاو ڕاستگۆیانە دواوم، بۆیە لێرەشدا ڕاشكاوانە دەڵێم: چەند بەناو نوسەرو میدیاكارو پەرلەمانتارێكی خۆت ئاسا لەدەوری بزوتنەوەكەی ئێمە وچەند خۆ بە ڕاوێژكارو سیاسەتمەدار زانێكی دیسانەوە خۆت ئاسا لە سەركردایەتی پارتی و یەكێتی قوڕتان كرد بەسەر خەڵكی كوردستانداو بونە مایەی تێكدانی حكومڕانی وپێكەوە ژیانی هاوبەش وبونە پاسەوان وبەرگری كاری گەندەڵكاران وبونە هۆی سەر لێشواندنی سەركردەكانی كورد لە سیاسەتكردندا تا ئەم بارودۆخە نەخوازراوەی ئێستا بەسەر گەلەكەماندا هات."



PM:09:26:01/12/2017