دیداری ئۆجەلان ڕەتکرایەوە

دەسەڵاتدارانی توركیا جارێكی دیكە سەردانی خانەوادەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكەیان بۆ ئیمرالی رەتكردەوە.


ئەمڕۆ 1ی كانونی یەكەمی 2017، محەمەد ئۆجەلان و فاتمە ئۆجەلان، براو خوشكی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ سەردانیكردنی زیندانی ئیمرالی چوونە لای داواكاری گشتی دادگای كۆماری بورسای توركیا.

بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، دادگای كۆماری بورسا بەبیانوی هەبونی باری نائاسایی، سەردانی خانەوادەی ئۆجەلانیان بۆ ئیمرالی رەتكردۆتەوە.

ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە حكومەتی ئەنكەرە رێگە بەكەسوكای و پارێزەرانی ئۆجەلان نەداوە كە سەردانی ئیمڕالی بكەن. 



PM:10:57:01/12/2017