وتەبێژی حکومەتی عێراق: وردبینی لەلیستی مووچەکراوە تەنها ناردنی ماوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند " ئەوان چاوەڕوانی بڕیاری سیاسین بۆ ناردنی مووچە".

سەعد حەدیسی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند " چاوه‌ڕوانی ڕێككه‌وتنی سیاسین له‌گه‌ڵ هه‌رێم تا پاره‌ ڕه‌وانه‌ بكرێت، حكومه‌تی عێراقی كاری وردبینی ته‌واوكردوه".

وتەبێژەکەی حکومەتی عێراق لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت " ده‌بێت رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كێشه‌و داواكاریه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئینجا مووچه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت".

کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا درێژەی کێشاوەو لەو نێوەشدا مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕوانی رێککەوتنی نێوانی بەغدا و حکومەتی هەرێم تامووچەکانیان بەتەواوی پێبدرێت.



PM:09:02:02/12/2017