به‌رێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوک، عەمید سەرحەد قادر دەڵێت " دوای ١٤ ساڵ راوی تیرۆرم کردووە، کەچی ئێستا بەپێ مادەی ٤ ی تیرۆر بڕیاری دادگایی کردنم دراوە"
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر كه ماوه‌ی زیاتر له مانگ و نیوێكه كه‌ركوكی به‌جێهێشتوه، ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆی به‌ماده‌ی تیرۆر به‌گاڵته‌جاری وه‌سفكرد و، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند"كاتی خۆی هه‌ندێك خه‌ڵك په‌لاماری دادگای دوبزیان دا، ئێمه ئیجرائاتی یاسایمان كردووه، كه‌چی ئه‌مه‌كراوه‌ته مه‌وزوع له‌سه‌رمان."
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوک كه له‌پۆسته‌كه‌ی لابراوه و كه‌سێكی تر خراوه‌ته جێگه‌كه‌ی، بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە كه بۆ ماوه‌ی 6 مانگ مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه و له‌دوای روداوه‌كانی 16 ی مانگی 10 ه‌وه بۆ كه‌ركوک نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت"نه‌ک جارێک، 100 جار ده‌چمه به‌رده‌م دادگا، هه‌موو به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتێكم له‌به‌رده‌سته."
ده‌ركردنی بریاری ده‌ستگیركردن بۆ عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، له‌كاتێكدایه تا پێش به‌رواری 16/10 زۆربه‌ی كات ده‌ستگیركراوی به‌چاو به‌ستراوی ده‌هێنایه سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كان و "به‌تیرۆریست" وه‌سفی ده‌كردن، كه‌چی ئێستا خۆی به‌هه‌مان ماده‌ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوه.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، روونیكرده‌وه له ساڵی 2003 ه‌وه له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی هاوپه‌یماناندا شه‌ری تیرۆری كردووه و 315 كه‌س له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها خۆشی 14 جار هه‌وڵی كوشتنی دراوه، كه‌چی ئێستا به‌پێ برگه‌ی یه‌ك له‌ماده‌ی 4 ی تیرۆر بریاری گرتنی بۆ ده‌ركراوه.
له‌گه‌ڵ عه‌مید سه‌رحه‌د قادردا بریاری گرتن بۆ ژماره‌یەک ئه‌فسه‌ری تری پۆلیسی كه‌ركوک ده‌ركراوه و بریاری گرتنه‌كانیشیان له‌به‌غداوه ره‌وانه‌ی كه‌ركوک كراوه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن.