لە سلێمانی دابەشكردنی زەوی دەست پێدەكاتەوە

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەبەر رۆشنایی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، رایدەگەیەنێت دەستدەکەنەوە بە زەوی دابەشکردن و سەرەتاش لە كەسوكاری شەهیدان دەستپێدەکەنەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی، یوسف یاسین  راگەیاند " پێشتر ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێدانی پارچە زەوی بەشەهیدان دەركرد، بەڵام نەمانتوانی جێبەجێی بكەین، لەئێستادا لەئامادەكاریداین بۆپێدانی زەوی بەكەسوكاری شەهیدان".

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوە كردووە"جگەلە شەهیدانی شەڕی داعش، نزیكەی (دووهەزارو٥٠٠)زەوی شەهیدان قەرزارین، لەئێستادا (حەوت سەد)زەویمان دیاریكردوە، لەناوچەی(كانی گۆمە)، دوای تاپۆكردنیان لەماوەیەكی نزیكدا دەست بەدابەشكردنیان دەكەین".
دەربارەی چٶنێتی دابەشكردنی زەوییەكان، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی وتی" بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی و بەنوێنەرایەتی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان، لیژنەیەك پێكدەهێنرێت لەڕێگەی تیروپشكەوە زەوی بەكەسوكاری شەهیدان دەدرێت.

ئاشكرایكرد، "كۆمەڵێك زەوی دیكەمان هەیە لەناوچەی (قولەڕەیسی)، ئەگەر حكومەت بودجەی بۆدابین بكات، دەتوانین لەو ناوچەیەش زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیداندا دابەش بكەین".



PM:07:46:04/12/2017