گۆرانیبێژێكی بەناوبانگ كۆچی دواییكرد

گۆرانیبێژێكی بەناوبانگی فەڕەنسی، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد.

میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردووەتەوە، كە ئەمڕۆ چوارشەممە 6/12/2017، جۆنی ھاڵیدەی، گۆرانیبێژی بەناوبانگی فەرەنسی، كە بە "گەورەترین ئەستێرەی میوزیكی ڕۆكی فەرەنسا" دادەنرا، ماوەیەكە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی سییەكانی ھاتبوو، لە تەمەنی 74 ساڵیدا، گیانی لەدەست داوە.

جۆنی ھاڵیدەی، خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییە، بە ستایلی میوزیكی (ڕۆك)، گۆرانییەكانی دەوت، كۆنسێرتیشی لە چەندین شوێنی جیاوازی جیھان، ئەنجام داوە.

ئەو ھونەرمەندە فەرەنسییە، كە جگە لەوەی گۆرانیبێژ بوو، لە چەند فیلمێكیش وەك ئەكتەر بەشدارییكردووە.



AM:11:26:06/12/2017